کوردستانی
سێ ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی دوێنێ سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی ئەو شارە گیانیان لەدەستداوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سوپای پاسداران بۆ بەرەنگاربوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان ئەو سێ ژینگە پارێزە گیانیان لە دەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ناسنامەی ئەو سێ کەسەی ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوەدەکات، یەکێک لە ژینگە پارێزەکان ناوی موختار خەندانی خەڵکی نەوسوودە ، هەروەها ئەوانی دیکەش بیلال ئەمینی خەڵکی ناوچەی ئێناخی و دانیشتووی پاوە و یاسین کەریمی خەڵکی گوندی شمشێرە.
هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، چالاکێکی دیکەش بە ناوی "سۆران مەحموودی" خەڵکی گوندی دەرەبەیان بە سەختی بریندار بووە.
یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی پاوە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو سێ ژینگەپارێزە لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی ئاگر چوونەتە سەر مینە چێندراوەکانی سوپای پاسداران و گیانیان لە دەستداوە.