کوردستانی
کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ باوکی خۆی دەکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە فیشەک باوکی خۆی دەکوژێت و لە دوای کوشتنی باوکی هەڵدێت تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00ی بەیانی، مێردمنداڵێکی تەمەن 16ساڵان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە باوکی لە خەودا بە دەمانچە کوشتووە و دواتر هەڵاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "مێرمنداڵەکە ناوی (شاد کاردۆ)یە و لەدایکبووی ساڵی 2004ە، باوکەکەش ناوی (کاردۆ محەممەد)ە، بەپێی وتەی دایکی مێردمنداڵەکە باوک و کوڕەکە کێشەی خۆیان هەبووە شەو باوکەکە لە کوڕەکەی داوە، دواتر باوکی کوڕەکەی لە تەنیشت خۆیەوە خەواندووە بەرەبەیان کوڕەکەی فیشەکێک دەنێت بەسەری باوکییەوە".