کوردستانی
محەمەد پێنجوێنی: تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر باشووری کوردستاندا بگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سیاتمەدارێکی دیاری باشووری کوردستان رایدەگەیەنێت لەشکرکێشی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە دیکتاتۆرییە فاشییەی دەوڵەتی ئێستای تورکیایە بۆ فراوانکردنی سنووری تورکیا، بە پێویستیشی دەزانێت عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا تۆمار بکات و ئەو پرسە ببێتە بابەتێکی نێودەوڵەتی.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاتمەداری دیاری باشووری کوردستان سەبارەت بەو لەشکرکێشەی تورکیا ئەنجامی دەدات بۆ خاکی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بێگومان لەشکرکێشی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە دیکتاتۆرییە فاشییەی دەوڵەتی ئێستای تورکیایە بۆ فراوانکردنی سنووری تورکیا، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتێکدایە کە خۆیان پێی دەڵێن میساقی میللی".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوا کۆبوونەوەی حکومەتی خەلافەت کۆتا خەلیفەی تورکیا دابەشکردنی سنوورەکانی قبوڵ نەکرد کە لە رێککەوتننامەکانی لۆزان و سیڤەر و ئەنقەرەدا هەبوو، بەڵکو دەیانوت ئەو ویلایەتانەی لە سەردەمی عوسمانیدا داگیرکراون موڵکی عوسمانین، بۆیە سیاسەتی ئێستای حکومەتی تورکیا دەیەوێت دووبارەی سیاسەتی خەلافەتی دەوڵەتی عوسمانی بکاتەوە".
پێنجوێنی لەبارەی رێککەوتنی پێشوەختەی تورکیا و ئێران و عیراق وتی "پەیمانێکی نهێنی لە نێوان تورکیا و عیراق و ئێران هەیە و لەم دوایەشدا سوریا بەشدارە یاخود دەتوانین بڵێین تێگەیشتنێک هەیە لەنێوان ئەم چوار وڵاتە داگیرکەرە کە ماف بدرێت بە تورکیا بۆ فراونکردنی سنووری خۆی لە چوارچێوەی ئەو پەیمانانەی کە هەبوون".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "کە تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر سەروەتی ژێر زەوی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بگرێت کە غاز و نەوتە، هەروەها ئامانجی تورکیا ئەوەیە تاوەکو نزیکی کەرکوک بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "کە بەشێکی زۆری باشووری کورستان داگیرکراوە، چونکە هێزی تورکیا کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر لە شاری کەرکوکەوە دوورە و هێزێکی زۆریان هێناوەتە خاکی کوردستان و بە ئاسانیش ئەو هێزە ناگەڕێتەوە، هەروەها ئێرانیش 10 بۆ 12 کیلۆمەتر لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتووەتە باشووری کوردستان".
لەبارەی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق چۆن دەتوانن رێگری لەم لەشکرکێشییە بکەن ئەو سیاسەتمەدارە باسی لەوەکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک زیاتر هیچی پێ ناکرێت، چونکە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم باسی لەوە کردووە کە هیچیان بۆ ناکرێت لەبەرانبەر ئەو لەشکر کێشییەی کە تورکیا و ئێران دەیکەن، هەروەها حکومەتی عیراقیش هیچی پێناکرێت هەرچەندە سەرۆک کۆماری عیراق بەیانی دەرکرد و سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کەر کە تورکیا ئەنجامی داوە، بەڵام هەر وەڵامیان نەدانەوە و بەقسەیان نەکردن".
لە کۆتایشدا ناوبراو وتیشی "پێویستە عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا تۆمار بکات و ئەو پرسە ببێتە بابەتێکی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە گەورەکان بێنە مەیدان هەڕەشە لە تورکیا بکەن لە رێگەی دیبلۆماسییەوە بێت یان لەرێگەی ئابوورییەوە چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتە بکەن، چونکە بابەتەکە لەدەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق دەرچووە".