گێتی
پارتی دیموكراتی ئەمەریكی
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
پارتی دیموكراتی ئەمەریكی پیشكەوتووترین پارتی هاوچەرخە و یەكێكە لە دوو پارتە سەرەكییەكەی ئەمەریكا، مێژووی دامەزراندنی ئەم پارتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1792، لەسەر دەستی تۆماس جیفرسۆن و جێمس مادیسۆن، سەرەتا ئەم حزبە بەناوی پارتی دیمكوكراتی- كۆماری بوو، وەك كاردانەیەوەیەك (ئۆپۆزسیۆن) بەرانبەر ئاراستەی فیدراڵی درووستبوو كە لەلایەن ئەلیكساندەر هاملتۆن سەركردایەتی دەكرا، ئەم پارتە گەشەی باشی بەخۆیەوە بینی تا لە ساڵی 1800 توانی بگاتە دەسەڵات، هەتا لە سەردەمی ئەندرۆ جاكسۆن (1829-1838) بەهۆی ناكۆكی ناوخۆییەوە ئەم پارتە پەرت بوو بۆ دوو بەش و پارتی ویگسی لێ جیابوویەوە و پارتەكە خۆشی ناوەكە گۆڕا بۆ ئەم ناوەی ئێستای.
پرۆژەیەك دژی كۆیلایەتی
پاشتر لە ساڵی 1854 باڵی دژ بە كۆیلایەتی لەگەڵ پارتی ویگس یەكیان گرت و پارتی كۆماری ئێستای لێ بەرهەم هات، لە ساڵی 1860 ئەم پارتە كێشەی ناوخۆی بۆ درووستبوو لەسەر دیاریكردنی جیمس بوكانان بەدرێژایی هێڵی باكوور و باشوور بەشەكانی پارتەكە، هەریەكە و كاندیدی خۆی هەبوو بۆ سەرۆكایەتی و بەوهۆیەشەوە پارتی كۆمارییەكان توانیان بگەنە دەسەڵات.
پارتی دیموكرات كێشە و گرفتی زۆری هەبوو تا لەسەردەمی فرانكلین رۆزفلت كۆمەڵێك بنەمای ئابووری و كۆمەڵایەتی داڕشت بەناوی سیاسەتی "گرێبەستی نوێ"( new deal) لەسەر ئاستی ناوخۆ پشتیوانییەكی باشی لێكراو دواتر ئەم پارتە بووە سێبەرێك بۆ سەرجەم ئەو پارتانەی لە بوارەكانی مافەكانی ژنان و یەكێتییەكانی كار و جوتیاران كاریان دەكرد.
لە ماوەی فەرمانڕەوایی دیموكراتییەكان لە ئەمەریكا خەڵك لە خۆشگوزەرانیدا دەژیان و ئابووریی وڵات گشەی زیاتری بەخۆیەوە دەبینی و كەمتر جەنگ روویدەدا، بۆ نموونە لە سەردەمی بیل كلینتۆن ئابووری گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینی كە بەشێوەیەك بودجەی وڵات بە بڕی 559 ملیار دۆلار زیادیكرد.
لەدوای درووستبوونی ئەم پارتە بەم ناوەی ئێستای لە ساڵی 1838 تا ئێستا 15 جار سەرۆكایەتی ئەمەریكای وەرگرتووە، پاش گەڕانە دواوەی ئەم پارتە لە هێڵی پێشەوەی سیاسەت بۆ ماوەی 6 ساڵ بەهۆی سەركەوتنی كۆمارییەكانەوە، جارێكی دیكە لە ساڵی 2006 بەهۆی شەڕی عیراق كە بوو بەهۆی درووستبوونی دەنگی ناڕازی لە ناوخۆی وڵاتدا جارێكی دیكە دیموكراتەكان هاتنە پێشەوە و زۆرینەی نوێنەرایەتی كۆنگرێسیان وەرگرت لە هەردوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران.
لە ئێستادا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسیە، ئەندامی حزبی دیموكراتەكانە كە لە مێژووی ئەمەریكادا ئەوە یەكەمینجارە ژنێك ئەو پۆستە وەربگرێت، هەروەها لە ساڵی 2008 دیموكراتەكان بۆ یەكەمینجار رەشپێستێكیان كرد بە سەرۆكی ئەمەریكا كە لە مێژووی ئەمەریكادا ئەوە یەكەمەینجار بوو شتێكی لەوجۆرە رووبدات. بەهۆی هەنگاو و هەڵوێستەكانی باراك ئۆباما لە ماوەی 8 ساڵی سەرۆكایەتییەكەی لەبارەی ئاشتییەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، هەروەها لە ساڵی 2016 دیموكراتەكان ژنێكیان بەربژێركرد بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا كە ئەویش "هیلاری كلینتۆن" بوو، ئەگەرچی بە 3 ملیۆن دەنگ لەپێشەوەی ركابەرەكەی "ترەمپ"ەوە بوو، بەڵام شكستیهێنا لە بەرانبەری. لەئێستاشدا پاڵێوراوی دیموكراتەكان "جۆ بایدن"ە، كە بەپێی راپرسییەكان تا ئەم ساتە لەپێشەوەی ركابەرەكەی" دۆناڵد ترەمپ"ەوەیە.