کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانى دەستپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانى دەستپێكرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەیگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە كارێكی ساختەكاری, هێزەكانمان  لە شارۆچكەی پێنجوێن سێ باندی ساختەكاری دەستگیر كردووە".

لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەك بۆ مەودا میدیا هاتووە "سەرجەم تۆمەتباران بەڕەگەز كوردن و لەكاتی دەستگیر كردنیاندن دەستگیراوە بەسەر بڕی 299 هەزار و 200 دۆلار ئەمریكی مەبەست لە هێنانی ئەم دراوە تەزویرە ساغ كردنەوەی بووە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، زیان گەیاندن بە ئابوری وڵات، بەڵام پێش ساغ كردنەوەی دراوە ساختەكە توانرا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە دەستگیر بكرێن و رووبەڕووی یاسا كرانەوە".                                                                                           

1- تۆمەتبار ( ب ، ق , ص ) لەدایكبووی ساڵی 1984 سیدصادق .
2- تۆمەتبار ( ر ، ا , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن .
3- تۆمەتبار ( ر ، ج , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1989 پێنجوێن .
4- تۆمەتبار ( ك ، ح , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1982 پێنجوێن.
5- تۆمەتبار ( پ ، ع , ا ) لەدایكبووی ساڵی 1990 سیدصادق.
6- تۆمەتبار ( ا ، ع , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1973 خورماڵ .
7- تۆمەتبار ( ن ، س , ف ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن.
8- تۆمەتبار ( ش ، ع , ح ) لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی .
9- تۆمەتبار ( د ، ع , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1981 سلێمانی .
Qaiwan
Qaiwan