کوردستانی
بازاڕەكان دادەخرێن... بڕیاردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ بازاڕەكانی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دابخرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە شاری مەهاباد بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ تەواوی بازاڕەكان دابخات، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و زۆبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون".
هەروەها "بڕیارەكە نانەواخان و نۆرینگەكان، ئەوەش لە پێناو هێوركردنەوەی دۆخەكەوە و رێگریكردن لە زیاتربوونی تووشبووانی كۆرۆنا".
تائێستا لە مەهاباد زیاتر لە 61 كەس كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گیانیان لە دەستداوە.