کوردستانی

پرۆژەی چاڤی لاند لە سلێمانی دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەی چاڤی لاند لە سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەپێی وتەی خاوەن پشكەكان، لە دوێنێوە بڕیاردراوە كە پرۆژەی جاڤی لاند لە سەرەتای مانگی داهاتوو دابخرێت و داواش كراوە كارمەندەكان بچنەوە ماڵەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراونەتەوە "دوێنێ یەكشەممە، كۆبوونەوەیەكی فراوان لە ئیدارەی پرۆژەی جاڤی لاند كراوە بە تەواوی بەشەكان و كارمەندەكان و بڕیاری داخستنی پرۆژەكە دراوە".

تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر داخستنی پرۆژەكە نییە، بەڵام بە وتەی خاوەن پشكێك پێدەچێت هۆكارەكە بۆ كەمی سەردانكەر لەو دۆخەی ئێستا بگەڕێتەوە.

راستی حسێن، خاوەن پشكێكی چاڤی لاندە و بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری بڕیارێكی لەو شێوەیەیەن كە باس لە داخستنی پرۆژەكە دەكرێت بەڵام هۆكارەكەی نازانین".

وتیشی "پێدەچێت یەكێك لەو هۆكارانە بەهۆی خراپی دۆخەكەوە بێت كە ئێستە پرۆژەكە سەردانكەری نییە".

بەڕای هەندێ لە چاودێرانیش باس لەوە دەكرێت، داخستنی پرۆژەكە بۆ ئەو قەرزە كەڵەكەبووانەی شاسوار دەگەڕێتەوە لە قەرزەكانی لەسەر حكومەت و لە رابردووش داوای لێكراوە قەرزەكان بداتەوە.



Qaiwan
Qaiwan