کوردستانی
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەى بافڵ تاڵەبانی و عەلی باپیر ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر دەكات و بەپێی زانیارییەكان كۆمەڵێك پرسی گرنگ لەسەر ئاستی سیاسی و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا قسەیان لەبارەوە دەكرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و ئاراس شێخ جەنگی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە سەردانی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییان لە شاری هەولێر كرد.
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە لە بارەی دۆخی ئێستا هەرێمی كوردستان و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و هەردوولا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە كردووەتەوە.
هەروەها، باس لە پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەران و چاككردنی بژێوی هاوڵاتیان لەو دۆخە چەق بەستووەی ئێستا كراوە.
وەفدەكەی یەكێتی لە لایەن عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و هەر یەكە لە محەمەد حەكیم، كارگێری ئەنجومەنی سیاسی و عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان و رێبوار حەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازی لێكراوە.