کوردستانی
سلێمانی... حەوت هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری سلێمانی حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی گیان لە دەستدانەكانیش لە زیادبووندان.
عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا دەكەین لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن و خۆیان و كەسوكاریان بپارێزن بە تاكپارێزی".
دوێنێ كەمترین حاڵەتی گیان لە دەستدا لە سلێمانی تۆماكرا كە ژمارەكەیان سێ كەس بوو.