ئابووری

گۆشتێكی ژەهراوی بڵاوبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆشتێكی ژەهراوی بڵاوبووەتەوە
مەودا میدیا-

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەولێر توانیویانە لە هەڵمەتێكدا دەست بەسەر بڕی 20 تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوو بگرن.

لە راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی هەولێر هاتووە "لیژنەكان توانیویانە لەو دۆخەی ئێستادا لە هەڵمەتە بەردەوامەكانیان دەست بەسەر بڕی 30 تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوو بگرن كە بەنیازبوون ساغی بكەنەوە".

باس لەوەشكراوە "لێكۆڵینەوەی تەواو لەسەر ئەو گۆشتە دەكەن و بەدواداچوون دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو گۆشتە بە چ شوێنێك فرۆشراوە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت ئەو كارەیان كردووە".

Qaiwan
Qaiwan