کوردستانی

گۆڕان بڕیاری لەسەر حكومەتدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان بڕیاری لەسەر حكومەتدا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە و لە دوای كۆبوونەوەكەش بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و مەحمود محەمەد، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیان ئەنجامداو باسیان لە وردەكاری كۆبوونەوەكەی هەردوولا كرد.

دەرباز محەمەد وتی "هەردوولا تەئكیدمان لە رێككەوتنی نێوانمان كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای چاكسازی، ئێمە پێمان وایە پرۆسەی چاكسازی زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت".

باسی لەوەشكرد "بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی حكومەت بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی چاكسازی ئەنجام بدات و گرنگیشە حزبەكان پاڵپشتی بكەن".

مەحمود محەمەد، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی "یاسایی چاكسازی دەبێت جێبەجێ بكرێت، دوای پرۆسەكەش دەردەكەوێت كێ دژیەتی".


Qaiwan
Qaiwan