کوردستانی

كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی ئامادەنین دەوام بكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی ئامادەنین دەوام بكەن
مەودا میدیا-

ژمارەیەك لە كارمەند و ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەوان ئامادە نین دەوام بكەن ئەگەر حكومەت داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكات.

هەفتەی رابردوو ژمارەیەك لە كارمەند و ئەفسەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەگەر حكومەت مووچەكانیان ببڕێت و دەستكاری بكات ئامادە نابن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن".

ئەو كارمەندانە جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لەهەلۆێستی خۆیان و ئامادەنین ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن ئەگەر حكومەت گوێ لە داواكارییەكانیان نەگرێت و جێبەجێی نەكات.

یەكێك لەو كارمەندانەی هاتووچۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوان بەردەوامن لە هەڵوێستی خۆیان و پەشیمان نابنەوە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان".

Qaiwan
Qaiwan