کوردستانی
دەوامی تەندروستی راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گشتاندنێكی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر هاتووە "لەبەرژەوەندی گشتی كارو پاراستنی كارمەندان و هاوڵاتیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاردراوە بە راگرتنی دەوام لە گشت بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەرەكان و بنكە تەندروستییەكان.
بۆ/گشت (بەڕێوەبەرایەتی ، نەخۆشخانە ،سەنتەرەکان ، بنکە تەندروستیەکان)
بابەت/گشتاندن
لەبەر بەرژەوەندی گشتی کارو پاراستنی کارمەندان و هاوڵاتیان لەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،
ئاگادارتان دەکەینەوە بە ڕاگرتنی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەرەکان و بنکە تەندروستیەکان و دەزگاکانی تری تەندروستی بەیانیان وئێواران،
جگە لەو شوێنانە نەبێت کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بە شێوەی ئیشکگری بەردەوام دەبن لە ڕێکەوتی ۲۰۲٠/٦/٣٠ تاوەکو ۲٠٢٠/٧/٥ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بە پێی ڕێنمایێەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەکاتی چارەسەرکردن.
١.نەخۆشخانەی فریاکەوتن وڕاوێژکاری نێو نەخۆشخانەکان.
۲.سەنتەری تالاسیمیا.
۳.سەنتەری لیلی قاسم( بۆ چارەسەری شەکرە).
٤.نەخۆشخانەی نانەکەلی.
٥.کۆمەڵگای پزیشکی ددان.
٦.سەنتەری خانزاد (بۆ چارەسەری ددان).
٧.سەنتەری بانکی خوێن.
٨.کۆگای دەرمان و پێدویستی پزیشکی.
د. دلۆڤان محمد فاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی
۲۹ی حوزیرانی ۲۰۲۰