عیراقی
هەواڵێك بۆ ئەوانەی لە وڵاتی ئەڵمانیان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ سێشەممە چەند گەشتێكی نائاسایی هەیە و ئەوانەی لە ئەڵمانیا گیریان خواردووە دەگەڕێندرێنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "سبەینێ چەند گەشتێك ئەنجام دەدرێن لە چوارچێوەی گەشتە نائاساییەكان".
باس لەوەشكراوە "گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ دۆسلدرۆف و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها بەغدا بۆ هەولێر دەبن، بۆ ئەو عێراقیانەی كە لە ئەڵمانیا گیریان خواردووە".