ئابووری
پارەیەكی تر لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا دەستدەكرێت بە دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، دەشڵێت، رێگەوبان دەدرێت بە كەرتی تایبەت و دەبێت بە پارە.
زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند "مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا فەرمان دەردەكات بۆ ئەوەی كۆمپانیای قەیوان دەست بە دروستكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بكات".
باسی لەوەشكردووە "پلان دانراوە هەر سێ كەرتی ئاو و كارەبا و رێگەوبان بدرێنە كەرتی تایبەت و بۆ ئەو مەبەستەش پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت لە بەرانبەر بە كارهێنانی رێگەوبان ئەو كاتەی درایە كەرتی تایبەت".
بەپێی وتەی بریكاری وەزارەتی پلاندانان، لە دوای پێدانی كەرتی رێگەوبان بە كەرتی تایبەت، هاوڵاتی لە بەرانبەر بەكارهێنانی رێگەوبانەكان پارەیان لێ وەردەگیرێت.