جیهانی
تەندروستیی جیهانی: پەتاكە بە سیاسیكرا و كۆتاییهاتنیشی نزیك نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند هێشتا دۆخی خراپی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەهاتووە و ئەوەش دەڵێت پێی ناخۆشە كە هەواڵێكی وا ناخۆش بە خەڵك دەدات، ئاماژە بەوەشدەدا بە سیاسییكردنی ڤایرۆسەكە هۆكارێكی نەرێنی بووە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی.
دكتۆر تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "هێشتا خراپترین دۆخی كۆرۆنا نەهاتووە، دڵتەنگم كە ئەمەتان پێدەڵێم، بەڵام نیگەرانین لە هاتنی خراپترین دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشداوە "پێدانی زانیاریی نادروست و بە سیاسییكردنی كرۆنامان بینی و ئەوەش كارێكی خراپە"، روونیشیكردەوە "بەداخەوە راستییەكە ئەوەیە كەوا هێشتا كۆتاییهاتنی ئەم پەتایە نزیكیش نییە".