کوردستانی
نهێنی خۆسوتاندنی هاوڵاتیيەكەى باخی گشتی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، هاوڵاتیەكی شاری سلێمانی لە ناو باخی گشتی سلێمانی بەنزینی بەخۆیدا كرد و خۆی سوتاند، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی زۆری سوتاویەكەی گیانی لە دەستدا، پۆلیسی سلێمانیش زانیاری ورد لە بارەی خۆسوتاندنەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی ئەوەی قەرزدار بووە و لە كاتی ئیشكردن تووشی زیان بووە، سەر ئەنجام بەنزینی كردووە بە خۆیدا و خۆی سوتاندووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو كەسە خێزاندارە و تەمەنی 65 ساڵە و ئیش هێنان و بردنی كەلوپەلی كردووە لە سلێمانی بۆ بەغدا و دوای ئەوەی دەست بەسەر كەلوپەلەكانی گیراوە، تووشی قەزداری بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە نەخۆشخانە وتەی لێوەرگیراوە پێش گیان لە دەستدانی باسی لەوەكردووە، قەرزداری دوو كەس بووە و داوای پارەكەیان كردووە و دواتر تووشی حاڵەتی دەرونی بووە و لە باخی گشتی بەنزینی بە خۆیدا كردووە و خۆی سوتاندووە".
وتیشی "ئەگەر كەسوكاری ئەو هاوڵاتییەی كە گیانی لە دەستداوە، سكاڵا لەو دوو كەسە بكەن و بزانرێت كێن، هەڕەشەیان لێ كردبێت یان نامەیەكیان بۆ ناردبێت و زەختیان لێ كردبێت بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو كەسەش دەكرێت".