جیهانی

هۆك: ئێران گەورەترین دەوڵەتی سەرپەرشتیاری تیرۆرە لە جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆك: ئێران گەورەترین دەوڵەتی سەرپەرشتیاری تیرۆرە لە جیهاندا
مەودا میدیا- 

نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند، ئێران گەورەترین دەوڵەتە كە سەرپەرشتی تیرۆر لە جیهان دەكات، هاوكات سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند رێگە بە بوونی گەورەی سەربازیی ئێران لە سوریا نادەن.

برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتی "ئێران گەورەترین دەوڵەتی سەرپەرشتیاری تیرۆرە لە جیهاندا، رێگە نادەین چەكی پێشكەوتوو و نوێی دەستبكەوێ و بۆ ئاژاوەنانەوە هەناردەی بكات".

لەلایەكی دیكەوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتی "هەموو كارێك دەكەین بۆ ئەوەی ئێران چەكی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "رێگە بە بوونی گەورەی سەربازیی ئێران لە سوریا نادەین".

پێشتریش برایان هۆك رایگەیاندبوو كە واشنتۆن سەركەوتوو بووە لە لەقاڵبدانی ئێران لە خۆپڕچەككردن و هەناردەكردنی چەك بۆ میلیشیاكانی حوسی كە دژی سعودیە دەجەنگن، وتبووشی كە سزاكانی ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لەنێویاندا قەدەغەی خۆپڕچەككردن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان