کوردستانی

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەكانی مووچەی مانگەكانی رابردوو، لە دوای وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پێشمەرگەو دارایی ، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و شەهیدان و ئەنفالكراون و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش كراوه.

بەپێی ئەو خشتەیەی تا ئێستا بڵاوكراوەتەوە سبەی چوار شەممە، مووچە دابەش ناكرێت و رۆژی پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی دارایی و چەند دەزگایەكی تر بۆ مانگی دووی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێك بۆ مانگی دوو دابەش بكرێت و لە ناویاندا وەزارەتی پەروەردە و شەهیدان و ئەنفالكراون و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەیە، لەگەڵ چەند چین و توێژێك لەوانە كەمئەندامان و كەسوكاری شەهیدان.

لای خۆیەوە، بەكر محەمەد، بەڕێوەبەر پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لیستی مووچەی تەواوی مامۆستاو فەرمانبەرانمان ئامادەكردووە و چاوەڕێی دابەشكردنی مووچە دەكەین بۆ وەزارەتی پەروەردە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێكارەكان تەواوكراون بۆ مووچەی پەروەردە بەپێی سیستمی نوێ، كێشەكە ئەوەیە پەروەردە پارەی زۆری پێویستە دەكرێت چەند رۆژێك دوابكەوێت، بەڵام ئامادەكاری تەواوكراوە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین، چونكە چەند دوا بكەوێت مووچەی پەروەردە كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر مامۆستایان".
Qaiwan
Qaiwan