کوردستانی
لە سلێمانی مردن بە كۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی مردووانیش رۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت.
عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، لە سلێمانی سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "تكا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان و كەسوكاریان بپارێزن لەو نەخۆشییە تا ژیانیان سەلامەتبێت".