کوردستانی
نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا كرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای دەربەندیخان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ناسح حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی دەربەندیخان، نەخۆشخانەی بێشكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا كرایەوە.
نەخۆشخانەی بێشکان بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان لە دەربەندیخان، کە لەلایەن خێرخواز عوسمانی حاجی حەمەسەعید-ەوە لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی و لەژێر چاودێری قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخاندا دروستیكردووە.
ئەم نەخۆشخانەیە بە (٢٦) تەخت بۆ چارەسەرو چاودێری کۆرۆناو لە دواتردا وەک نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن سودی لێوەردەگیرێت.