کوردستانی
زانیاری له بارەى شەڕە تەقەكەی شەوی رابردوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا یەكێك لە تەقەكەرەكانی شەوی رابردووی رانیە دەستگیربكرێن و زانیاریش لەسەر رووداوەكە بڵاودەكاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "شەوی رابردوو کاتژمێر 9 و 30 خولەك،تەرمی هاوڵاتی (س،ع،ێ) تەمەن 30 ساڵ لە رەگەزی نێر دانیشتوی رانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە بووە".
ئاماژە بەوەشكراوە "هاوکات دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەکانی (ع،ع،ێ) تەمەن 38ساڵ دانیشتوی رانیە کەدەکاتە برای کوژراوەکە، برینداری دووەم بەناوی (م،ێم) تەمەن 17ساڵ دانیشتوی رانیە کە هەردوکیان لە رەگەزی نێرن وە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و برینەکەیان جێگیرە".
کوشتن و بریندار کردنی ناوبراوان لە رووداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بووە، بە وتەی بریندار (ع،ع،ێ) لەلایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لە ناو دوکانەکەیدا تەقەیان لێکراوە و بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونیان.
دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، رادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە لەگەل فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کەسەکەی تەقەی کردووە بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.