کوردستانی
منداڵێكی چوار ساڵان خنكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان لە ئاوی دەریاچەی سیرواندا خنكاوە ئەویش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان كەوتووەتە ناو ئاوەكەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاندووە "كاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خێزانێک چوونەتە کەناری دەریاچەی سیروان، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووەتە ناو دەریاچەکە و منداڵێكی چوار ساڵانی تێدا خنكاوە".
پۆلیس زانیاری لەبارەی منداڵەكەوە بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی "منداڵێک بەناوی م.ب.خ تەمەن چوار ساڵان و دانیشتووی هەڵەبجەیە لە ئاوی سیرواندا خنكاوە"، ئەوەش هاتووە "تەرمی منداڵەكە لە ئاوەكە دەرهێنراوە".