جیهانی
سەرۆك وەزیرانی ئەم وڵاتە بەهۆی كۆبوونەوەیەكەوە ئاهەنگی شووكردنی دواخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی دانیمارك دواخستنی ئاهەنگی شووكردنی راگەیاند بەهۆی ئەوەی دەكەوتە رۆژی كۆبوونەوەی سەركردەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپی لە بروكسل كە 17ی تەمووزی داهاتوو دەكات و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام نووسیویەتی "لەعنەت".
رۆژی 17 تەمووزی داهاتوو سەركردەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ یەكەمینجار لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) كۆدەبنەوە، بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە تیایدا گفتوگۆ لەسەر بودجەی ئەوروپا و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە سەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.
مێت فریدرێكسن، سەرۆك وەزیرانی دانیمارك لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی "من دەمویست لەگەڵ ئەو پیاوە هاوسەرگیری بكەم، بەڵام دەركەوت رۆژی شەممە كە دەكاتە 17ی مانگی تەمووز كۆبوونەوەی سەركردەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دەبەسترێت، كە دەكاتە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئێمە، لەعنەت. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت كاروبارەكانم ئەنجامبدەم و پارێزگاری لە بەرژەوەندیی خەڵكی دانیمارك بكەم".