عیراقی

نزیكەی دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكەی دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق هەزار و 958 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە راگەیەندراوێكی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 12 هەزار و 425 كەس كراوە و دەركەوتووە هەزار و 958 كەس تووشی كۆرۆنا بوون".

بەپێی راگەیەندراوەكە لە شاری بەغدا زۆرترین كەس تووشبوون كەس زیاتر لە 530 كەس دەبن، هەروەها لە كەربەلا 119 كەس و سلێمانی 164 كەس و میسان 102 كەس و بەسرە 248 كەس و ناوچەكانی تر رێژەی تووشبوون كەمتر بووە.

هەروەها هەزار و 786 كەس چاكبوونەتەوە و 104 كەسیش مردوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد