کوردستانی
مەسرور بارزانی: ھەرێمی کوردستان داکۆکی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
مەسرور بارزانی وتیشی "ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عیراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات".