کوردستانی
سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی پەرلەمانتاری خولەکانی پێشوو دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی ئەندام پەرلەمانتارانی پێشوو دەکات، کە تیادا هاتووە لە سبەینێوە تاوەکو 30 رۆژی دیکە داواکاریی رەتکردنەوەی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە لە پەرلەمانتارانی خوولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت.

لە گشتاندنیکدا کە ئەردەڵان محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانی واژووی کردووە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیادا هاتووە "بەپێی بڕگەی شەشەم لە مادەی حەوتەمی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020ی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عیراق، دەستبەرداربوونی ئارەزوومەندانە لە خانەنشینی پەرلەمانتاری خوولەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەمی پەرلەمانیش دەگرێتەوە".
لە نوسراوەکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو "لە رۆژی 1ی 7ی 2020 تاوەکو 30 رۆژی دیکە پەرلەمانتارانی پیشوو دەتوانن داوا بکەن خانەنشینی ئارەزوومەندانە رەتبکەنەوە".
لە نوسراوەکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو "لە رۆژی 1ی 7ی 2020 تاوەکو 30 رۆژی دیکە پەرلەمانتارانی پیشوو دەتوانن داوا بکەن خانەنشینی ئارەزوومەندانە رەتبکەنەوە".