کوردستانی
وەزارەتی کارەبا لەبارەی پێدانی کارەبای نیشتیمانیی لە مانگی تەموزدا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە هاوڵاتییانیش خواستییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ تاوەکو هیچ نەبێت بتوانین ئەو کارەبای ئێستا دەدرێت بە هاوڵاتییان بەردەوام بێت".
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە بەرهەمەکەمان جێگیرە، بەڵام ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین کە بەرهەم زیاد بکەین لەڕێگەی گازوائیلەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "داوای 50 مێگاوات گازوائیلمان کردووە چاوەڕێین بۆمان دابین بکەن، هەروەها لە دوکان و دەربەندیخانیش یەکی نزیکەی 100 مێگاواتێک زیاد دەکەین، هەروەها هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ تاوەکو هیچ نەبێت بتوانین ئەو کارەبای ئێستا دەدرێت بە هاوڵاتییان بەردەوام بێت".
ئومید ئەحمەد وتی "لە مانگی حوزەیراندا پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە نێوان 16 بۆ 17 کاتژمێردا بوو، بەڵام لە ئێستا کاتژمێرەکانی کارەبا کەمیکردووە، چونکە پلەکانی گەرما بەرزبووەتەوە و خواست زیادی کردووە و توانای بەرهەمەکەی ئێمەش هەر ئەوەندەیە".
وتیشی "ئەگەر لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا 500 مێگاواتیش زیاد بکەین، هەر کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە".