جیهانی
دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران کرانە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە شاری زاهیدانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسدارانی كرده ئامانج، به‌هۆی تەقینەوەکەوە فه‌رمانده‌یەکی سوپای پاسداران برینداربوو.
ئەمڕۆ لە شاری زاهیدانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسدارانی كرده ئامانج، به‌هۆی تەقینەوەکەوە فه‌رمانده‌یەکی سوپای پاسداران برینداربوو.
حوسێن مالیكی، په‌رله‌مانتاری ئێران ئاژانسی فارس نیوزی راگەیاندووە "ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری زاهیدان، له رێگه‌ی دوو بۆمی چێندراو بووه، کە یه‌كێكیان بە دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران تەقیوەتەوە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە تەقینەوەکە کەی روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری ناسراو به جه‌یشولعه‌دل (کە گروپێکی چەکداری سوننەمەزهەبن) ئه‌نجامدراوه، به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یەکی سوپای پاسداران له پارێزگای سیستان و بەلووچستان برینداربووه و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە".