کوردستانی
سبەی یەکێتی و گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و کۆببنەوە، بەمەبەستی تاتوێکردنی ئەو دۆخەی کە ئێستا هەیە لە هەرێمی کوردستان.
دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی چوارشەممە 1ی تەموزی 2020 وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و لەگەڵ عومەر سەید عەلی, رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و مووچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردوولا و باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان تاوتوێ دەکرێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم دەکرێت".
سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا دلێر عەبدولخالق وتی "ئەم سەردانانە بە ئاراستەی خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی سیاسی و ئیداری و دارایی و یاسای راستەقینەیە لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوەیە بۆ ئەوەی دەرچەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەو دۆخی تەندروستی و قەیرانە داراییەی لە کوردستان هەیە، بۆ ئەوەی میلەتەکەمان بە کەمترین زیان لێی دەرچێت".