کوردستانی

تەندروستيی هەڵەبجە هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستيی هەڵەبجە هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت دۆخی تەندروستيی هەڵەبجە زۆر خراپە و ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێستادا لەناو شاردا زۆر بڵاوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆ یان سبەینێ ئیتر پێداویستیی تاقیگەییان نامێنێت.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند "دۆخی تەندروستی هەڵەبجە زۆر خراپە و پەتاكە لەئێستادا لەناو شاردا زۆر بڵاوە، خەڵكێكی زۆر هەیە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە و نیشانەیان نیە ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی چیتر لە شارەكە نەتوانرێت پەتاكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، دۆخەکە بەجۆرێکە 50٪ی ئەو پشكنینانەی رۆژانە ئەنجام دەدرێت پۆزەتیف دێتەوە ئەوەش بۆ خۆی ئاماژەیەكی مەترسیدارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ یان سبەینێ ئیتر پێداویستیی تاقیگەیی نامێنێت و لە رووی پێداویستی پزیشكیشەوە رەوشی شارەكە خراپە, هەروەها بڕیارە وەك بودجەیەكی پشتیوانی بەبڕی 170 ملیۆن دینار رەوانەی شارەكە بكرێت ئەگەر بەمزوانە رەوانە نەكرێت دۆخەكە خراپتر دەبێت و توانای پشكنینمان نامێنێت".

جێگای ئاماژەیە، لە شاری هەڵەبجە لە ئێستادا 120 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجەدا هەیە و 56 كەس چاکبوونەتەوە و و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan