کوردستانی
بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا، کە دوو ساڵ پێش ئێستا کەسێکی کوشتووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا، کە دوو ساڵ پێش ئێستا کەسێکی کوشتووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30 حوزەیرانی 2020 حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەمەد عەزیز مەحمودی" لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
محەمەد عەزیز مەحمودی تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا دوو ساڵ پێش کەسێکی دیکەی خەڵکی دزڵی بە ناوی "دیاکۆ کەریمی" کوشتووە. ناوبراو هەمان رۆژ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.
ئەو بەندکراوە لە مانگی رەمەزانیشدا جاریکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی برابووە ژووری تاکەکەسی، بەڵام حوکمەکەی دواخرا، دواتر ئەمڕۆ حکومەکەی جێبەجێکرا.