کوردستانی
وەزارەتی پلاندانان لەبارەی وەرگرتنی پارەی رێگاوبان لە هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونکردنەوە دەدات لەبارەی وەرگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت لای هەمووان ئاشكرایە وەزارەتی پلاندانان لایەنی وەرگرتنی پارە نیە لەهاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوا بەدوای بەشداری كردنی بەریز زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرنامەی لەگەڵ رەنجی كەنالی رووداو لێكدانەوەی جیاجیا بۆ بەشێك لە قسەكانی كراوە بەتایبەت لەوەرگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتیان، لای هەمووان ئاشكرایە وەزارەتی پلاندانان لایەنی وەرگرتنی پارە نیە لەهاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "پەرەپێدان و رێكخستنەوەی بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانە لەرێگەی پێشخستنی بوارەجیاجیا و هەماهەنگی كردن لەگەڵ كەرتی تایبەت بەشێوەیەك وەزارەت رەشنوسێكی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردوە هاوشێوەی وولاتانەی پێشكەوتووەكان بۆئەوەی بتوانرێت بەشێك لەپرۆژەكان لەلایەن كەرتی تایبەت جێەبەجێبكرێت ئامانج لەم پرۆژەی وەزارەتیش رەخساندنی دەرفەتی كار و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمە لەناویاندا سێكتەری رێگاوبان".

لە روونکردنەوەکەشدا هاتووە "وەك وەزارەتی پلاندانان دووپات دەكەینەوە نە لەبەرنامەی حكومەتە نە لە بەرنامەی وەزارەتماندایە پارە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت" چونكە ئەركی حكومەت خزمەتكردنی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە" ئەوەی باسیش دەكرێت تەنها پروپاگەندە و بەلارێدابردنی ناوەرۆكی بابەتەكەیە" سەرباری ئەوەی ئێستا ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لەهاوڵاتییان برێك پارە وەردەگیرێت دەمانەوێت بۆ بوژاندنەوە و دروستكردنی رێگاوبانەكانەكان جارێكی تر تەرخانبكرێتەوە".