کوردستانی
فڕۆکەیەکی چاودێری لە ناوچەیەکی هەرێم کەوتە خوارێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی چاودێری له سنووری ناحیهی دهركاری قەزای زاخۆ كهوته خوارهوه، بهڕێوهبهری ناحیەی دەرکار دەڵێت "فڕۆکەکە هیچ لۆگۆ و نیشانەیەکی لەسەر نەبووە کە ئاماژە بۆ ئەوە بکات سەر بە چ وڵاتیكە، بەڵام پێدەچێت سەر بە تورکیا بێت".
زێرەڤان موسا، بهڕێوهبهری ناحیەی دەرکار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 فرۆکەیەکی چاودێری لە گوندی بوسەل لەسنووری ناحیەی دەرکار کەوتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "فڕۆکەکە هیچ لۆگۆ و نیشانەیەکی لەسەر نەبووە کە ئاماژە بۆ ئەوە بکات سەر بە چ وڵاتیكە، بەڵام پێدەچێت هی وڵاتی تورکیا بێت، هەروەها لە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە سوتا، بەڵام هیچ زیانێکی بەو ناوچەیە نەگەیاند کە لێی کەوتووەتە خوارێ".
هاوکات دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا به چڕی ئاقاری گوندی کەربت تەیمور لەسنووری ناحیەی باتیفا بۆردوومانکرد و بەو ھۆیەوە رووبەرێکی زۆری زەوی گوندەکە گڕی گرت".
بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەوە ئەوەشی خستەڕوو "ماوەی نیو کاتژمێر دەبێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها چەند دارێکی ناو دارستانەکان سوتاوە".