کوردستانی

گەنجترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو گەنجترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی لەگەڵدا بووە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی 17 ساڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و نەخۆشی شەکرەی لەگەڵدا بووە، هەروەها بەهۆی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ماوەی چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانەیە".
Qaiwan
Qaiwan