ئابووری
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە عیراق زیانی بەرکەوتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و لە ئەنجامی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، حکومەتی عیراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، ئەوەش بەراورد بە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019.

کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاندووە "لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 409 ملیۆن و 96 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە و داهاتەکەی 15 ملیار و391 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ساڵی 2019 لە چوار مانگی سەرەتای ساڵەکەدا 423 ملیۆن و 284 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە و داهاتەکەی 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار بووە".
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، مانگی ئازار نرخی نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.