کوردستانی

لەسەر کوشتنی گەنجەکەی بازاڕی کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر کوشتنی گەنجەکەی بازاڕی کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لەسەر کوشتنی گەنجێک لە ناو بازاڕی قەزای کەلار کە لە دوکانەکەی کوژراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند "دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەناو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەک کەسێکی نەناسراوەوە تەقەلە دوکاندارێک کراو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای کەمتر لەشەش کاتژمێر دوای لێکۆڵینەوەو سودبینین لە کامیرای چاودێری لەشوێنی رووداوەکە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەست بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرن، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan