عیراقی

سوپای عیراق روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای عیراق روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سوپای عیراق سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی رابردوو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

سوپای عیراق لە روونکردنەوەیەکەدا رەتیدەکاتەوە شەوی رابردوو لە قەزای تاجی هێرشکرابێتە سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی.

سوپای عیراق داوا دەکات "رێگا لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی نادروست بگیرێت، بە تایبەت لە کاتێکی هەستیاریی وەک ئێستادا".

ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند میدیاییەک شەوی رابردوو بڵاویانکردەوە، کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی لە قەزای تاجی و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عیراقیش ئەو هەواڵەیان رەتکردەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان