کوردستانی
هەپەگە شێوازی كوشتنی سەربازە توركەكانی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێكی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە هاتووە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە چالاكیە جیاوازەكانی هێزەكانمان لە خواكورك و شەمزینان و حەفتانین، 22 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
هێزەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە تەواوی چالاكیەكانی هێزەكانی خۆی بەرانبەر بە سەربازانی توركیا لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە چەند سەربازێكی توركیایان لە ئۆپەراسیۆن و چالاكییەكاندا كوشتووە و یەك گەریلایشیان كوژراوە.
چالاكیەكانی هەپەگە بەم شێوەیە بوون:
٢٦ی حوزەیران هێزەكانمان لە دەڤەری شەدارا چالاكیەكی لەدژی یەكینەكانی دوژمن ئەنجامدا، لەو چالاكیە كاریگەرەدا ٢ سەربازی دوژمن سزادران.
٢٩ی حوزەیران هێزەكانی پاراستنی ئاسمانیمان كاتژمێر ١١:٤٥ لەدژی داگیركەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاكیان ئەنجامدا، زانیاری لەبارەی ئەو چالاكیە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە، لەو چالاكیەدا هێزەكانمان لەنزیكەوە بە كاریگەری لە دوژمنیاندا و ١٠ سەربازیان سزادا.
هێزەكانمان لە دەڤەری گردی دووپشك لەدژی سەربازە داگیركەرەكانی تورك چالاكیان ئەنجامدا و قەناسبەدەستەكانمان چالاكیان كرد، لەو چالاكیەدا سەربازێك سزادرا، هێزەكانمان لە گردی كاتۆسوول بە قەناس لە دوژمنیاندا و لەو چالاكیەدا سەربازێك كوژرا.
شەمزینان
٢٨ی حوزەیران هێزەكانمان لەدژی سەربازە داگیركەرەكان لە گردی لەیلەكی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاكیان بە قەناس ئەنجامدا و سەربازێك سزادرا.
٢٩ی حوزەیران كاتژمیر ١٤:٣٠ هیزەكانمان لەدژی سەربازە داگیركەرەكان لە گردی جبری قەرەقۆلی بێزەلێی ناوچەی شەمزینان چالاكیان ئەنجامدا، لەو چالاكیەدا كە بە بەهێزی لە سەنگەر و بارەگاكانی دوژمندرا، ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی دوژمن نەزانرا.
خواكورك
٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:٣٠ هێزەكانمان لە هەرێمی خواكورك لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە گردی كۆردینە چالاكیەكی لەبەرانبەر سەربازە داگیركەرەكان ئەنجامدا، لەو چالاكیە سەركەوتوویەدا لە سەنگەر و پەناگاكانی دوژمندرا و سەنگەر و پەناگاكان لەسەر سەری ٤ سەرباز وێرانكرا، سوپای داگیركەری تورك دوای چالاكیەدا بە هەلیكۆپتەر هێرشی كرد و بە هەلیكۆپتەری سكورسكی كوژراو و بریندارەكانی گواستەوە.
هەمان ڕۆژ سوپای داگیركەری تورك لەنیوان گردی لێلیكان و كەڤۆرتێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن كرد، هێزەكانمان دوژمنیان كۆنتڕۆڵ كرد و لە یەكینەكانی دوژمنیاندا، دوای چالاكیەكە یەكینەكانی دوژمن هەوڵیاندا دەستوەردان بكەنەوە بەڵام هێزە قەناسبەدەستەكانمان چالاكیان ئەنجامدایەوە، لەو چالاكیەدا ٣ سەربازی دوژمن سزادران.
لە ڕاگەیەنراوی خۆماندا لە ٢٩ی حوزەیراندا باسی ئەوەمان كردبوو كە ٢٥ی حوزەیران هێزەكانمان لە گۆڕەپانی دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاكیان ئەنجامدا، لە چالاكیەكەدا ئۆتۆمبێڵێكی دوژمن تێكشكێنرا و ٤ سەرباز سزادران و دوای چالاكیەكە ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا و هاوڕێكەمان بروسك بۆتان شەهید بوو.