گێتی
دەستەی هەڵبژاردن لە ئەمەریكا (electoral college)
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
دەستەی هەڵبژاردن پێكدێت لە نوێنەرانی هەر 50 ویلایەتەكەی ئەمەریكا لەگەڵ هەرێمی فیدراڵ (كۆڵۆمبیا) كە دەكەوێتە واشنتۆنی پایتەخت، بەپێی دەستووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەركی ئەم دەستەیە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی جێبەجێكاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا (سەرۆك) لەگەڵ جێگرەكەی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تاكە دەوڵەتێكە ئەم شێوازە لە هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆی تێدا پەیڕەوی دەكرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە دەستوورەكەیدا نووسراوە لەبری ئەوەی دەنگدەر راستەوخۆ دەنگ بە سەرۆك بدات دەنگ بە نوێنەری بازنەی هەڵبژاردنەكەی دەدات و ئەوانیش بڕیار دەدەن كێ دەبێتە سەرۆك.
دەستەی هەڵبژاردن نموونەی هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆیە، كە هەر ویلایەتێك بەپێی قەبارەی خۆی، واتە بەپێی ژمارەی دەنگدەرانی نوێنەری دەبێت لە كۆنگرێسی ئەمەریكی، كە پێكدێت لە هەردوو ئەنجومەنی یاسادانان و ئەنجومەنی پیران، لەگەڵ هەرێمی فیدراڵ كە 3 نوێنەری بۆ دانراوە، هەر یەك لەو نوێنەرانە دوو دەنگی هەیە، دەنگێك بۆ سەرۆك و دەنگێكیش بۆ جێگری سەرۆك. لە ساڵی 1964 وە ژمارەی نوێنەرەكان دیاریكراوە كە 538 ئەندامە، 435 كەسیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانن و 100 كەسیان ئەندامی ئەنجومەنی پیرانن و 3 كەسی دیكەیان ئەندامی هەرێمی فیدراڵن(واشنتنی پایتەخت).
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرەكەی بەلایەنی كەمەوە پێویستیان بە دەنگی 270 ئەندام دەبێت لەكۆی ئەو 538 ئەندامەی كۆنگرێس، واتە زۆرینەی رەها (50+1)، لە كاتێكدا ئەگەر دەنگەكان یەكسان بوون، ئەوا 50 نوێنەرەكەی ویلایەتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی دەكەنەوە، ئەگەریش ئەوان نەیانتوانی ئەوا 100 ئەندامەكەی ئەنجومەنی پیران یەكلاییدەكاتەوە كێ دەبێت بە سەرۆكی ئەمەریكا. لە مێژووی ئەمەریكادا تەنیا دوو جار دەنگەكان یەكسان بوون ئەویش لە هەڵبژاردنی (تۆماس جیفرسۆن) لە ساڵی 1801 و (جۆن كوینس) لە ساڵی 1825.