کوردستانی

وەفدی یەكێتی گەیشتە گردی زەرگەتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدی یەكێتی گەیشتە گردی زەرگەتە
مەودا میدیا-

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی گەیشتە گردی زەرگەتەی گۆڕان و لە لایەن عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازیان لێكرا.

سەردانەكەی یەكێتی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆو تاوتوێكردنی ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان دەبێت.

عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو سەردانە لە بارەی گفتوگۆكردنی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكان دەبێت".

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەفدی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكانیان كردوو لە بارەی دۆخی ئێستا هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی و چارەسەركردنی كێشەكان گفتوگۆیان كرد.
Qaiwan
Qaiwan