کوردستانی
ژنەكەی هەولێر دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ژنێكیان دەستگیركردووە بڕی شەش هەزار دۆلاری ئەمریكی دزیووە.
لە راگەیەندراوێكی پۆلیس هاتووە "تیمەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزیكردن لە گەڕەكی گەلاوێژ، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكە كرد و توانییان لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر ژنێك بە ناوی (ژ.خ.س) تەمەن 20 ساڵ، بە تۆمەتی دزینی 6000 دۆلار بگرن".
باس لەوەشكراوە "تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی بەند كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەو دۆسیەیە بەردەوامن".