کوردستانی

رووداوێكی دڵتەزێن لەم ناوچەيه روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی دڵتەزێن لەم ناوچەيه روویدا
مەودا میدیا-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لە نزیك ناحییەی خورماڵ، بەهۆیەوە كارمەندێكی تەندروستی گیانی لە دەستداو یەكێكیش برینداربوو .

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند " پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ئاوای رۆستەم بەگی سەر بەناحیەی خورماڵ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جوری نیسان دەبڵی تەندروستی شۆفێرەكەی گیانی  لە دەستداوە كارمەندی تەندروستییە".

ئاماژە بەوەشكراوە " ئەو هاوڵاتییە كارمەندی مەڵبەندی تەندروستی شەهید علی شیعەیە لە خورماڵ، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا و سەرنشینیکی تری ئۆتۆمبێلەکە کە ئەویش کارمەندی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید علی شیعە بووە برینداربووە".

Qaiwan
Qaiwan