کوردستانی

یەكێتی و گۆڕان: داهات شەفاف بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی و گۆڕان: داهات شەفاف بكرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد، لە دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رای خۆیان لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و چاكسازی راگەیاند.

سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەداین چاكسازی لە مووچە خۆری نایاسایی بكرێت، هەروەها ئەو گرێبەستانەی كە لەگەڵ كۆمپانیا گەروەكانی دەرەوە كراوە و لە پەرلەمانەوە روونبكرێنەوە بۆ هاوڵاتیان".

وتیشی "لەگەڵ ئەوەین مووچە 30 رۆژ جار بدرێت، هەردوولامان، یەكێتی و گۆڕان دەمانەوێت ریكًكەوتن لەگەڵ حكومەتی بەغدا بكرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان".

باسی لەوەشكرد "لە چوارچێوەی بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ لایەنەكان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش كۆدەبینەوە".

لای خۆیەوە دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "مووچەی كەسە نایاساییەكان دەبڕدرێت و ئەو مووچەی ئێستا كەمكراوەتەوە بەهۆی ئەوەیە داهات كەمكراوەتەوە".

وتیشی "دەبێت هەموو لایەنەكان بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت، هەروەها چاكسازی لە داهات بكرێت".
Qaiwan
Qaiwan