کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی پوچەڵكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی پوچەڵكردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەیگەیەنێت، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شارۆچكەی نالپارێز پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر توانیان ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بەسەر بڕی 127 كارتۆن حەبی نایاسایی بگرن.

لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ مەودا میدیا هاتووە " كەبەشێوەیەكی نایاسایی و بەدەر لە بێنمایی و چاودێری تەندروستی  لەرێگەی  قاچاخەوە  ویسترابوو  بهێنرێـتە ناوهەرێمی كوردستان , سەرجەم مەوادە دەست بەسەرا گیراوەكان  بەر لە  خستەنازاڕ و هەوڵدان بۆ ساغ  كردنەوەیان دەستیان  بەسەرداگیرا و , ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر  ,.لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە ".

 1- (111 ) دوسەد و یانزە كارتۆن كەلە ( 3330 ) سی هەزراو سێ سەد و سیی قتو حەب پێك هاتبون لە جۆری
 ( OPD pharma – vitamin-c ) .
2- (1 ) یەك كارتۆن كەلە ( 60 ) شەست پاكەت حەب  پێك هاتبو  لە جۆری (ADVIFEN 400 ) .
3- (4 ) چوار كارتۆن كەلە ( 192 ) سەد و نەوەد و دوو پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Ovocept-HD) .
4- (2 ) دوو كارتۆن كەلە ( 40 ) چل پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Metromax) .
5- (1 ) یەك كارتۆن كەلە ( 120 ) سەد و بیست پاكەت حەب  پێك هاتبو لە جۆری (Triamcinolone N.N.) .
6- (6 ) شەش كارتۆن كەلە ( 480 ) چوار سەدوو هەشتا پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Libro-C) .
7- (2 ) دوو كارتۆن كەلە ( 360 ) سێ سەدوو شەست پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Fargesic) .
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال