کوردستانی

تەندروستی دەربەندیخان هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی دەربەندیخان هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت بە گشتی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا باشن ئاماژەی بەوەشکرد لە قەزای دەربەندیخان تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانمان نەبووە.

گۆران ستار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە قەزای دەربەندیخان 50 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە لەو ژمارەیە 12 کەسیان بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و 2 کەسیشیان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانین، هەروەها 36 کەسیش لەماڵەوەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە گشتی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا باشن، بەڵام یەکێک لەو تووشبووانەی لە سلێمانییە تەندروستی باش نیە ئەویش پلازمای خوێنی بۆ ئەنجامدراوە"

سەبارەت بە حاڵەتی گیان لەدەستدان گۆران ستار وتی "لە قەزای دەربەندیخان تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانمان نەبووە".

وتیشی "ئێستا ئێمە پشکنینەکان نانێرین بۆ سلێمانی خۆمان ئامێری پشکنینی کۆرۆنامان هەیە، بەڵام ئەو ئامێرەی ئێمە هەمانە وەک ئەوەی سلێمانی نیە لە رۆژێکدا تەنها دەتوانین 10 پشکنین ئەنجام بدەین".
Qaiwan
Qaiwan