کوردستانی
مەرجەکانی بەغدا بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق مەرجەکانی بەغدا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و راشیدەگەیەنێت بەهەر رێگایەک بێت دەبێت حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراقیدا رێکبکەوێت.
حەسەن ئاڵی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دانوستانەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام لەم کۆتاییەدا حکومەتی عیراقی مەرجێکی زۆر گەورەی لەسەر هەرێمی کوردستان دانا".
سەبارەت بەو مەرجەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان وتی "مەرجی بەغدا ئەوەیە نەوت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنووریەکان سەرجەمی رادەستی بەغدا بکات، بۆیە ئەمەش نشێویەکی دروست کرد لە نێوان هەردوولادا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهەر رێگایەک بێت دەبێت حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراقیدا رێکبکەوێت، لەبەرئەوەی ئەم دۆخەی کە هەیە گرفتی ئابووری دروستکردووە و کاری لە مووچەی فەرمانبەران بکات و حکومەتی عیراق نەتوانێت وەک پێویست کارەکانی بکات، بۆیە لە کۆبوونەوەی رابردووماندا دەنگمان لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی دا بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بوودجەی عیراقدا هەیە".