کوردستانی
نزیکەی 8 هه‌زار ماسی به‌هۆی ژه‌هراویبوون و پیسبوونی ئاوه‌وه له‌ناوچوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی قەزای سەیدسادق رایدەگەیەنێت نزیکه‌ی 8 هه‌زار ماسی به‌هۆی ژه‌هراویبوون و پیس بوونی ئاوه‌وه له‌ناوچوون, ئاماژەی بەوەشکردووە ا ماده‌ی (ئامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه و بووه به هۆکاری لە ناوچوونی ماسیه‌کان.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند "ئه‌م شه‌و پاش ئاگادارکردنه‌وه‌مان له لایه‌ن جووتیارێکه‌وه که سه‌رجه‌م ماسیەکانی ناو کێڵگه‌که‌ی له‌ناوچوون و مردوون کە که‌نزیکه‌ی (8)هه‌زار ماسیە و کێڵگەی بە خێوکردنی ماسیەکان دەکەوێتە ناو گوندێکی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق، ده‌ست به‌جێ به‌فه‌رمانی به‌ڕێز ( دیاری ره‌فیق ) قائمقامی سیدسادق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسیه‌کانی کرد و ده‌ستکرا به پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسیه‌کان".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه و دکتۆری هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیدسادقه‌وه، ده‌رکه‌وت که به‌هۆی پیس بوون و ژه‌هراوی بوونی ئاوه‌که‌وه‌بووه که تێدا ماده‌ی (ئامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه و بووه به هۆکاری لە ناوچوونی ماسیه‌کان، که ئه‌م ماددەیە له ئه‌نجامی دروست بوونی قه‌وزه و نه‌مانی ئۆکیسجین و بیس بوونی زۆر و نه‌گۆڕینی ئاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی".