کوردستانی

هاوكاری گەیەندرایە قەڵادزێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوكاری گەیەندرایە قەڵادزێ
مەودا میدیا-

دەزگای مرۆیی مام لە درێژەی هاوكارییەكانیدا پێویستی پزیشكی گەیاندە نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدانی قەڵادزێ و لە ماوەی رابردووشدا هاوكاری پزیشكی چەندین شوێن و دامەزراوەی حكومی كردووە.

لە راگەیەندراوێكی ئەو نەخۆشخانەیە  هاتووە " دەزگای مرۆیی مام هەستاوە بە پاڵپشتی کردنی کەرتی تەندروستی سنورەکەمان بە دابینکردنی پێداویستی پزیشکی لە ماسک و دەسکێش و بەدلەی خۆپارێزی و کیتی تاقیگەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەنتەری نەخۆشیە گوازراوەکانی قەڵادزێ".

لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەزگای مرۆیی مام هاوكاری گەیاندووەتە چەندین شوێن و ناوچە و دەمەزراوەی حكومی لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی.

Qaiwan
Qaiwan