کوردستانی
دوو ژن و خوێندكارێك خۆیان كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دوو ژن لە شارەکانی ورمێ و تیکاب لە رۆژهەڵاتی كوردستان، هەروەها خوێندکارێک لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ژنێکی تەمەن 60 ساڵ خەڵکی گوندی چۆرشی سەر بە شاری ورمێ بە ناوی بەسنا ئەحمەدی كە پێشتر بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە خۆی سوتاندبوو گیانی لە دەستدا.
هەروەها، خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا تەیمووری کە خوێندکاری بەشی ئابووری زانكۆی کوردستان (سنە) بووە، بە هۆی ڕێگری بەرپرسانی زانكۆ بۆ بەشداری ناوبراو لە ئۆڵەمپیاد و هەروەها دژایەتی لەگەڵ داواکارییەکەی بۆ دەرەوەی وڵات، خۆی خنكاند.
لە لایەكی ترەوە، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی زارا نامداری خێزاندارە و دایکی منداڵێک بووە، بە هۆی کێشەی كۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.